ئاراستەی خۆپیشاندانەكەی مامۆستایانی سلێمانی گۆڕدرا

01/12/2016 - 12:37 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

كورديو - سلێمانی 

لەگەڵ ئەوەی لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە ڕێگری لە ئەنجامدانی خۆپیشاندانی مامۆستایان كرا، بەڵام مامۆستایان ڕێڕەو و ئاراستەی خۆپیشاندنەكانیان گواستەوە بۆ بەردەم دادگای سلێمانی و داوا لە لایەنە پەیوەندیدراەكان دەكەن بە زوترین كات ئەندامە گیراوەكانی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی و مامۆستا دەستەبەرەسەرەكان ئازاد بكەن.

جێگای ئاماژە بۆ كردنە بڕیار بوو ئەمڕۆ پێنج شەممە گردبونەوە و خۆپیشاندانی مامۆستایانی سلێمانی لەبەردەم پەروەردەی سلێمانی دەست پێ بكات بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە ڕێگری لەو گردبونەیە كرا و شەش ئەندامی مامۆستایانی ناڕازی و حەوت مامۆسای دیكە دەستگیر كران و مامۆستایان ناچاربوون ئاراستەی خۆپیشاندنەكان بەرەو دادگای سلێمانی بگۆڕن.


س ب