پەرلەمانتارێكی كۆمەڵ: گەرانەوە بۆبەغداد تەنیا بۆ وروژاندنی خەڵكە و هیچ دەر ئەنجامێكی نابێت

01/12/2016 - 14:11 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


كوردیو ـ سلێمانی ـ یانی یادگار
پرسی گەڕانەوە بۆ بەغداد و بە جیا مامەڵە كردن لەگەڵ پارێزگاكان بە تایبەت بۆ سلێمانی باسێكی گەرمی بەشێك لە هاولاتیان و هێزە سیاسیەكانە و وەك رێگە چارەیەك دەیبینن بۆ دەربازبوون لەقەیرانی دارایی پەرلەمانتارێك دەلێت ئەو باسە بۆ وروژاندنی خەڵكە و دەر ئەنجامی نابێت .


سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەفراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی  لە لێدوانێكدا بۆ كوردیو وتی "گەڕانەوە بۆ بەغداد كارێكی باشە خۆ ئەگەر ئەنجامێكی هەبێت ، بەمەرجەی حكومەتی هەرێم پابەندی رێكەوتنەكانی بێت لەگەڵ بەغداد بەتایبەت لە پرسی هەناردەی نەوت و وەرگرتنی شایستە داراییەكانی هەرێم لەبەغداوە".


ئەو ئەندامەی پەرلەمان وتیشی" بەلام لە ئیستادا ئەم باسە بۆ وروژاندنی خەڵكە و دڵنیاین هیچ دەر ئەنجامێكی نابێت "


بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە ئیستا نەهەرێم ئەو بڕە نەوتەی لەسەریەتی دەیداتە بەغداد و نەبەغدادیش 17%ی بودجە بۆ هەرێم دەنێرێت و وەك دەلێت ئەم باسە تەنیا خۆماندو كردنە.


أ.س