لە 20% ی نیشتە جێبوانی سلێمانی ئاوارەن

01/12/2016 - 14:16 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

كوردیو ـ سلێمانی ـ یانی یادگار


بەرێوبەری گشتی ئاماری سلێمانی دەلێت لە ئیستادا 20% ی نیشتە جێبوانی سلێمانی ئاوارەن و كاریگەری خراپی دروست كردوە لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریەكان.

محمود عوسمان بەرێوبەری گشتی ئاماری سلێمانی بە كوردیوی ڕاگەیاند" لە ئیستادا 20% ی نیشتە جێبوانی سلێمانی ئاوارەن و كاریگەری خراپی دروست كردوە لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریەكان لە زۆر ڕوەوە".


وتیشی" ئەگەر حكومەتی‌ عێراق و ڕێكخراوە نێودەوڵەتیەكان كە هاوكاری‌ ئاوارەو پەنابەرانی‌ دەرەوەی‌ كەمپەكان دەكەن زیاد نەكرێت خراپ دەبێت, چونكە ئەو هاوكاری‌ و كۆمەكانەی‌ پێشكەش بە كەمپەكان كراون تەنها 20 % ئاوارەو پەنابەران لێی‌ سودمەند بوون, بەپێی‌ ئامارەكانیش دەركەوتووە 21% كۆی‌ گشتی‌ ئاوارەكان و لە 40 % ئاوارەكانی‌ بەغداد بڕیاریانداوە نەگەڕێنەوە زێدی‌ خۆیان".


بەپێی‌ ئامارەكانی‌ بەڕێوبەرایەتیەكانی‌ ئاماری‌ هەرێم ئێستا زیاتر لە 1 ملیۆن و 500 هەزار پەنابەرو ئاوارە لە هەرێمی‌ كوردستان نیشتەجێن, كە زۆرترینیان لە پارێزگای‌ دهۆكە كە نزیكەی‌ 550 هەزار كەسەو پارێزگای‌ هەولێریش نزیكەی‌ 500 هەزار پەنابەرو ئاوارەی‌ لەخۆ گرتووە, پارێزگای‌ سلێمانیش نزیكەی‌ 250 هەزار پەنابەرو ئاوارەی‌ لەخۆگرتووە, لەو ڕێژەیەش تەنها 300 هەزار پەنابەرو ئاوارە لە كەمپەكان نیشتەجێن و هاوكاریەكانیان پێدەگات.


أ.س