لەپرۆژەیاسای بودجەی عێراقدا ملیارو نیوێك دینار بۆهەڵەبجە تەرخان دەكرێت

01/12/2016 - 14:28 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

كوردیوـ سلێمانی
بریاردەری لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت لە پرۆژە یاسای 2017 ی عێراقدا بڕی ملیارێك و پێنج سەد ملیۆنمان تەرخان كردەوە بۆ ئاوەدانكردنەوەی هەڵەبجە.
ئەحمەدی حاجی ڕەشید بریاردەری لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق لەپەیجی تایبەتی خۆیدا نوسیویەتی "لەیاسای بوجە دیسان بڕی (١٥٠٠٠٠٠٠٠٠) ملیارێك و پێنج سەد ملیۆنمان تەرخان كردەوە بۆ ئاوەدانكردنەوەی هەڵەبجە"
بڕیاردەری لیژنەی دارایی ئاماژەی بەوەشداوە" وەعدی پێش وەختیشم لە كاك فازل نەبی بریكاری وەزیری دارایی عێراق وەرگرتوە كە بوجە پەسەند كرا یەكسەر بینێرێت"
جێگەی ئاماژەیە بریارە ئێوارەی ئەمڕۆ پەرلەمان كۆببێتەوە بریارلەسەر پەسەند كردنی پرۆژە یاساكە بدات ولە پرۆژەیاساكەدا بودجەی 2017ی عێراق بە 100تریلیۆن دینار خەمڵێنراوە.

أ.س