كۆبونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق لەسەر پرۆژەیاسی بودجە دواخرا

01/12/2016 - 15:05 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

كوردیوـ سلێمانی

هەرچەندە بریاربوو ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆببێتەوە لەبارەی پرۆژە یاسای بودجەی 2017 ی عێراقەوە بەڵام بەهۆی ناكۆكی نێوان فراكسیۆنەكانەوە كۆبونەوەكە داوخرا بۆ ڕۆژی شەممەی داهاتوو.


بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست كوردیو كەوتون كۆبونەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوخرا بۆ ڕۆژی شەممەی داهاتوو.


هەربەپێی زانیارییەكان هۆكاری كۆبونەوەكە بۆ ناكۆكی نێوان فراكسیۆنەكانی ناو ئەنجومەنی نوێنەران دەگەڕێتەوە لەسەر هەندێك لە بڕگەو مادەكانی پرۆژە یاساكە.


جێگەی ئاماژەیە بریاربوو ئێوارەی ئەمڕۆ پەرلەمان كۆببێتەوە بریارلەسەر پەسەند كردنی پرۆژە یاساكە بدات ولە پرۆژەیاساكەدا بودجەی 2017ی عێراق بە 100تریلیۆن دینار خەمڵێنراوە.

أ.س