مامۆستایانی ناڕازی ڕاپەڕین دوایین بڕیاری خۆیاندا

01/12/2016 - 16:51 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

كوردیو - تایبەت

دوای ئەوەی بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی ڕانیە ڕایگەیاند كە دەبێـ دەستبەدەوامكردن بكرێتەوەو هەر مامۆستایەكیش دەوام نەكات خۆی بەرپرسیار دەبێت، لەئێستادا دەستەی سەرپەرشتیارانی مامۆستایانی ناڕازی لەو سنورە بڕیاری بایكۆتی بەردەوام دەدەن و بڕیارەكەی پەروەردەش ڕەتدەكەنەوە .

ئەمرۆ پێنج شەممە 1/12/2016 كۆبونەوەی سەرپەرشتیارانی مامۆستایانی ناڕازی لەسنوری پەروەردەی پشدەر بەڕێوەچوو كە تێیدا بە زۆرینەی دەنگ بڕیاریاندا بایكۆتی خوێندن بەردەوام بێت تا ئەوكاتەی سەرجەم ماف و داواكاریەكانیان دێتەدی .

مامۆستایانی ناڕازی سنوری ڕاپەڕین پشتیوانی خۆشیان بۆ مامۆستایانی ناڕازی سەرجەم ئەو شوێنانە كرد كە بایكۆتیان كردوەو داوایان كرد هیچ لشارێك بایكۆت نەشكنێت .

 

م-ع-ك