پەرلەمانتارێكی یەكگرتوو "هەڵەیەكی" نوێنەرانی كورد لە بەغدا دەخاتەڕوو كە مەترسیە لەسەر هەرێم

01/12/2016 - 17:26 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

كوردیو - محمد عمر كانی

پەرلەمانتارێكی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕەخنەی توند لەو پەرلەمانتارە كوردانە دەگرێت كە دەنگیان بە پڕۆژە یاسای حەشدی شەعبی داوەو بەهەڵەیەكی گەورە ناوی دەبات و دەڵێت: یەکێکه له مەترسیەکانی سەر هەرێم دوای ئازادکردنی شاری موسڵ .

بەهار عبدالرحمان، بریاردەری لیژنەی پیشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان بۆ كوردیو ئەوەیخستەڕوو: هاوڵاتیانی كوردستان لەتاو بێ مووچەیی و بێ خزمەتگوزاری خۆیان، کەس باسی ئەو هەڵە گەورەیه ناکات که نوێنەرەکانیان له ئەنجومەنی نوێنەرانی عێڕاق تێیکەوتوون به دەنگدانیان به یاسای حەشدی شەعبی و به یاساییکردنی ، كە یەکێکه له مەترسیەکانی سەر هەرێم دوای ئازادکردنی شاری موسڵ .

ئەو پەرلەمانتارەی یەكگرتووی ئیسلامی دەشڵێت: له کاتێکدا پرسی پێشمەرگه یەکێکه له کێشه هەڵپەسێراوەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و مافێکی دەستوریمانه و تا ئێستا کاری بۆ نەکراوه . 

لە كۆتاییشدا دەڵێت: دەست خۆشی بۆ ئەو فراکسیۆنانەی (یەکگرتوو ، کۆمەڵ) دەنگیان بەو یاسایه نەداو، ئەوانەش دەنگیان پی داوه کەوتونەتە بەردەم بەرپرسیارییەتیەکی مێژوویی و جێی سەرسوڕمانه له داهاتوودا دەزانن چ هەڵەیەکیان کردووه ، ئەمەش سیاسەتی کوردییه !! .

 

م-ع-ك