سلێمانی... سبەی یەك شەممە ئاهەنگێكی جەماوەری ساز دەكرێت

10/12/2016 - 09:57 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

كورديو - سلێمانی

 

بە بۆنەی یادی لە دایك بوونی سەروەری مرۆڤایەتی (محمد) (صل الله علیە وسلم) بڕیارە سبەی یەك شەممە ئاهەنگێكی جەماوەری ساز بكرێت.

 

مەڵەبندی یەكی سلێمانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە ئاگاداری نامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە ڕایگەیاند: لە یادی لە دایك بوونی سەروەری مرۆڤایەتی (محمد) ( صل الله علیە وسلم) لە ڕۆژی یەك شەممە ئاهەنگێكی جەماوەری ساز دەكات.

 

هەروەها ئاماژەی بەوەش كردووە: ئاهەنگەكە كاتژمێر دووی پاش نێوەڕۆ لە تەلاری هونەر دەبێت و هاتن بۆ هەموانە.

 

 

س ب