گردبونەوەو خۆپیشاندانی مامۆستایان لەگەرمیانیش دەستی پێكرد

10/12/2016 - 10:10 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

كورديو - گەرمیان

 

لەگەڵ بەڕێوەچوونی گردبونەوە و خۆپیشاندانی مامۆستایانی سلێمانی، ئەمڕۆ لە گەرمیانیش بەشێك لە مامۆستایان خۆپیشاندانیان ساز كرد.

 

ئەمڕۆ شەممە هاوشێوەی مامۆستایانی سلێمانی بەشێك لە مامۆستایانی گەرمیان گردبونەوەیەكی ناڕەزاییان ئەنجامدا و تێیدا داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن كۆتای بە سیستمی نوێی موچە بهێنێت و داواكاری مامۆستایان جێبەجێ بكات.

 

جێگای ئاماژە بۆكردنە بڕیارە خۆپیشاندەرانی سلێمانی بچنە بەردەم نوسینگەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و داواكاری مامۆستایان ئاراستەی ئەنجومەن بكەن.

 

 

 

س ب