سلێمانی... خۆپیشاندەران بەرەو نوسینگەی پەرلەمانی عێراق بەڕێكەوتن

10/12/2016 - 10:24 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

كوردیو – سلێمانی – یانی یادگار


بەمەبەستی دەستخۆشی لەنوێنەرانی كورد لە بەغداد و بەجێگەیاندنی داواكارییەكانی مامۆستایان و موچەخۆرانی هەرێم، خۆپیشاندەرانی سلێمانی بەرەو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێكەوتن.

 

ئەمڕۆ شەممە گردبونەوە و خۆپیشاندانی بەشێك لە مامۆستایانی سلێمانی بەڕێوەچوو كە تێیدا خۆپیشاندەران ئاراستەی خۆپیشاندانەكەیان بەرەو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گۆڕی، مامۆستا عادل حەسەن ئەندامی مامۆستایانی ناڕازی لەو بارەیەوە بە كوردیو ڕاگەیاند: مامۆستایانی ناڕازی بە ڕێپێوانێك دەچینە بەردەم نوسینگەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە سلێمانی و یاداشتێك ئاراستەی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە نوسینگەی سلێمانی دەكەن.

 

هەروەها وتیشی: بەشێك لە ناوەڕۆكی یاداشتەكە، دەست خۆشی كردنە لەپەرلەمانتارانی كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەو چوار فراكسیۆنە كوردییەی كە ڕۆڵیان هەبووە لە هێنانەدی شایستە داراییەكانی كورد.

 

 

 

س ب