د.موسەننا ئەمین: نابێت حزبەكان لەشەقام لەگەڵ جەماوەر بن و لەحكومەتیش لەگەڵ پارتی بن

10/12/2016 - 12:34 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

كورديو - سليماني

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایدەگەیەنێت: ئەو پەرلەمانتار و فراكسیۆنانەی كە دەنگیان بەبودجەی عێراقدا هەقی شەرعی خۆیانەوە و دادگای ئیتیحادی عێراقیش ئەوەندە دەسەڵاتی نیە هەرێم پابەند بكات.

 

د.موسەننا ئەمین سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەكاتی پێشوازی كردنی خۆپیشاندەرانی سلێمانی بۆ بەردەم نوسینگەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: ئەوەی پەرلەمانتاران و فراكسیۆنەكانە كوردیەكان كردیان واجبی شەرعی خۆیان بوو وە جێگای دەستخۆشیە بۆ هەموو ئەو لایەنانەی كە دەنگیان بەماددەكانی بودجەی گشتی عێراقدا كە حكومەت و ناوەند پابەند دەكات بە ناردنی بەشە بودجەی هەرێم و نەوتی هەرێم لەڕێگای سۆمۆوە.

 

هەرەها وتیشی: هەموو لایەنە سیاسەكان پێویستە ڕاستگۆ بن لەگەڵ خەڵك و ڕاستگۆ بن لەگەڕانەوەی داهاتی ئەم نیشتیمانە، لە شەقام لەگەڵ خەڵك نەبن و لەناو حكومەتیش لەگەڵ پارتی بن.

 

د.موسەننا ئەمین وتیشی: پێویستە ناڕەزایەتیە مەدەنیەكان بەردەوام بێت هەتا ئەو كاتەی حكومەت تەسلیم بە ئیرادەی جەماوەر دەبێت و بەبێ فشار خستنەسەر حكومەت هیچ كات یاسایی بودجەی عێراق جێبەجێ ناكرێت و دەسەڵاتی مەحكەمەی ئیتیحادی ئەوەندە كارا نیە كە بتوانێت حكومەتی هەرێم ناچار بە جێەبەجێكردنی ئەو یاسایە بكات.

 

 

 

س ب