داعش هێز رەوانەی بەشیر دەكات

21/12/2016 - 08:59 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

 

چەكدارەكانی داعش لەڕێگەی ئاوارەكان و قۆستنەوەی بۆشایی ئەمنی لەدەوروبەری كەركوك، هەوڵی ناردنی چەكدارو دزەكردنە نێو ئەو شارە دەدەن، بەڵام تاكو ئێستا پلانەكانیان لەلایەن پێشمەرگەوە شكستیان پێهێنراوە.

(شوان موحەمەد غەریب) فەرماندەی لیوای پێشمەرگە لە رۆژئاوای كەركوك رایگەیاند، داعش لە ڕێگەی ئاوارەكان و ناردنی چەكدار بەشەوان بۆ نزیك سەنگەرەكانی پێشمەرگە هەوڵی دزەپێكردنی چەكدار دەدات بۆ ناو كەركوك و قەزای دبس.

وتیشی، پێشمەرگە ڕەبیەكانی توندوتۆڵكردووەو لێكۆڵینەوەی وردیش لەگەڵ ئاوارەكان دەكرێت.

ئەو چەكدارانەی داعش كە لە مانگی دەدا دزەیانكردە ناو شاری كەركوك بۆشایی ئەمنی نێوان پێشمەرگە و حەشدی شەعبیان لە نزیك گوندی بەشیر قۆستبویەوە.

رائید (فەرهاد كاكەیی) فەرماندەی پێشمەرگە لەباشوری كەركوك بە دەنگی ئەمریكای راگەیاندووە، داعش نزیكەی (50) چەكداریان ناردۆتە نزیك گوندی بەشیرو پێشمەرگە لە ئێستادا چاودێریان دەكات.

هەوڵی دزەكردنی چەكدارانی داعش بۆ ناو شاروشارۆچكەكان، لەكاتێكدایە بەپێی وتەی فەرماندەكانی پێشمەرگە ئەو رێكخراوە توانای شەڕی ڕووبەڕووی نەماوەو بە دوای دەرفەتدا دەگەرێت بۆ زیان گەیاندن بە پێشمەرگە.

 

ئـ . كـ