شوقەكانی سیتەك بەنرخێكی كەمتر دەدرێنە كرێنشینان

21/12/2016 - 09:59 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

بەهۆی ئەو قەیرانە داراییەی كەڕوی لە هەرێمی كوردستان كردووە نەتوانراوە بودجەی پێویست بۆشوقەكانی سیتەك دابین كردێت و بەوهۆیەوە بە نرخێكی كەمتر دەدرێت بە هاوڵاتیان.

 

بەگوێرەی بڕیارێكی لیژنەیەكی پارێزگای سلێمانی، بەهۆی دابین نەكردنی خزمەتگوزاری پێویست بۆ شوقەكانی سیتەك بەهۆی قەیرانی داراییەوە ئەو یەكەی نێیشتەجێ بوانە ئێستا بە نرخێكی كەمتر بەكرێ دەدرێت بە هاوڵاتیان كە ژمارەیان یەك هەزار و 600 شوقەیە.

 

جێگای ئاماژە بۆكردنە بەهۆی ئەو قەیرانە دارییەی كەڕوی لە هەرێمی كوردستان كردووە بەشێك لە پرۆژەكانی كەرتی گشتی و حكومی پەكی كەوتوە ئەوەش زیانی بەبەشێكی زۆر لەهاوڵاتیان گەیاندووە.

 

 

س ب