بارزانی:ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ هێز له‌دژی په‌كه‌كه‌ به‌كاربهێنرێت

24/12/2016 - 11:09 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە دیدارێکدا  ڕایگەیاند، بونی هێزەکانی پەکەکە لە ئیستادا لە شەنگال نا سەقامگیرییە و ئەگەری هەیە هێز لە دژیان بەکاربهێندرێت.

نێچیرڤان بارزانی لە لەگەڵ ماڵپەری ئەلمۆنتەردا رایگه‌یاندووه‌: "بەدڵنیاییەوە هێزەکانی پەیەدە رۆڵێکی زۆر گرنگیان هەبوو لە پاراستنی ئێزدییەکان، و ئێمە ئەو چالاکییانەیان دەنرخێنین و سوپاسیان دەکەین ، بەڵام لەئێستادا بوونی هێزەکانی پەکەکە لە ناوچەکەدا جگە لە دروستکردنی ناسەقامگیری زیاتر هیش شتێکی تر نییە".

ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات و  دەڵێت ئێمە بە قەناعەتێکی تەواوە دەڵێین پێویستە پەکەکە شنگال چۆڵ بکات بۆ ئەو مەبەستەش قسەمان لەگەڵ بەغدا و واشنتنیش کردووە".

بارزانی وتویه‌تی: " بەهۆی پەکەکەوە ئێزدییەکان ناتوانن بگەڕێنەوە ماڵ و حاڵی خۆیان، چونکە ترسی ئەوەیان هەیە پێکدادانی نوێ ڕووبدات.

وتویه‌تیشی :بونی هێزەکانی پەکەکە لە ئیستادا لە شەنگال نا سەقامگیرییە و ئەگەری هەیە هێز لە دژیان بەکاربهێندرێت، بەڵام ئەوە لە بەرژەوەندی هیچ لایەنێک نیە

وتویه‌تیشی : "دوو کۆمپانیا دەستیان کردووە بە وردبینی کردن لە داهات و خەرجی و چالاکییەکانی کەرتی نەوت و وزەی هەرێمدا، بەڵام ڕێگەیان پێنادەین کە دەقی ڕێککەوتنەکەمان لەگەڵ حکومەتی تورکیادا ببینن" ،ئاماژەی بەوەشکردووە "بەهۆی ئەنجامدانی ئەو چاکسازییانەی لە پرسی مووچە و خەرجییەکاندا دەکرێت قوربانی زۆرم داوە، بەڵام لە داهاتوودا گەلەکەمان بۆی دەردەکەوێت ئەو چاکسازییانە لەبەرژەوەندی ئەواندا بووە".

 ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ : "بە عەبادی و هاوپەیمانێتی شیعەم وتووە لەکۆتاییدا ئامانجی ئێمە سەربەخۆییە، پێویستە ئەو بابەتە زۆر بەجیدی وەربگرن".

ده‌شڵێت: ئەوان تووشی شۆک بوون بەو قسانەم بەڵام سوپاسی ئەوەیان کرد کە بە ڕاشکاوی لەگەڵیاندا دواوم. بەشێوەیەکی ئاشکرا پێم وتوون لەپێشوودا لە میدیاوە باسی ئەوە کراوە بەڵام لەئێستادا بە فەرمی پێتان دەڵێم و ئامانجی ئێمە سەربەخۆییە و پێویستە ئەنجومەنێک دروست بکەیت بۆ گفتوگۆکردن لەوبارەیەوە.

سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەبارەی سەربەخۆیی و کاردانەوەی وڵاتانی دراوسێ  ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردوه‌ : "پرسی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان بەلای ئێرانەوە هێڵی سوورە بەڵام بۆ تورکیا بەوشێوەیە نییە و لە ساڵی ٢٠١٧دا بەشێوەیەکی فەرمی گفتوگۆکانمان لەگەڵ تورکیادا بۆ پرسی سەربەخۆیی دەستپێدەکەین".

 

 

 

هونه‌ر بانه‌گوڵانی