وەزارەتی ئەوقاف ئێران تۆمەتباردەكات بە دەستێوەردان لەكاروباری ناوخۆی هەرێمی كوردستان

24/12/2016 - 12:15 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

كوردیوـ سلێمانی
وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی ئێران تۆمەتبار دەكات بە دەستێوەردان لە كاروباری ئاینی لە هەرێمی كوردستان و ئاماژەش بەوە دەكات ناڕەزایی توند بەرامبەر بەهەموو ئەو كەس و لایەنانە دەستوەردانی كۆماری ئیسلامی ئێران لەكاروباری ئاینی هەرێمی كوردستان دەردەبڕین .


لەبەیاننامەیەكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە وەزاررەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاندوە" رۆژی چوارشەممە 21/12/2016لەشاری سلێمانی كۆنفرانسێكی ئاینی بەناوی(شافعی)بەبێ ئاگاداری ئێمە و بەبەشداری نوێنەری رابەری كۆماری ئیسلامی ئێران و چەند بەرپرسێكی ئەو وڵاتە ئەنجام دراوە"


دەقی بەیاننامەكە:
بەیاننامەی نارەزایی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بەو كۆنفرانسەی كە بەناوی(شافعی)لەشاری سلێمانی ئەنجام درا
لەكاتێكدا بارودۆخی ناوچەكە بەحاڵەتێكی هەستیار و پڕلەكێشەی مەزهەبی و ئاینی تێپەڕدەبێت و لەوكاتەی كە تەنها چەند كاتژێرێك بەسەر كردەوەیەكی تیرۆرستی لەشاری كۆیە تێپەڕبوە"رۆژی چوارشەممە 21/12/2016لەشاری سلێمانی كۆنفرانسێكی ئاینی بەناوی(شافعی)بەبێ ئاگاداری ئێمە و بەبەشداری نوێنەری رابەری كۆماری ئیسلامی ئێران و چەند بەرپرسێكی ئەو وڵاتە ئەنجام دەدرێت كە ئەمە جگە لەوەی دەستوەردانێكی خراپە لەكاروباری ئاینی لەهەمان كاتیشدا ئیستیفزازكردنی وەزارەتی ئەوقافی حكومەتی هەرێم و مامۆستایانی ئاینی و خەڵكی كوردستانیشە بەگشتی "بۆیە ناڕەزایی توند بەرامبەر بەهەموو ئەو كەس و لایەن و ئەم دەستوەردانەی كۆماری ئیسلامی ئێران لەكاروباری ئاینی هەرێمی كوردستان دەردەبڕین .


أ.س