یەكگرتوو پێشنیازی دەستپێكردنەوەی كۆبونەوە پێنج قۆڵیەكان دەكات

24/12/2016 - 13:26 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

كوردیو ـ سلێمانی ـ یانی یادگار
پارتی دیموكراتی كوردستان گەڕی دوەمی دانوستانەكانی لەگەڵ حزبە سیاسیەكان دەستپێدەكاتەوە ، یەكگرتوی ئیسلامی كوردستانیش پێشنیازی دەستپێكردنەوەی كۆبونەوە پێنج قۆلیەكان دەكات


د.محمد ئەحمەد ئەندامی سەركردایەتی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان لێدوانێكی تایبەتدا بۆ كوردیو وتی" ئێمە سالێك پێش ئیستا داوای لێك نزیكی حزبەكانمان كردوەو پڕۆژەمان هەبوەو خواستی ئێمە چارەسەری دۆخی چەقبەستوی ئیستایە ".


محمد ئەحمەد وتیشی" ئەم گەڕەی دانوستانەكان بڕێك لە كێشەكانی لابردوە و بۆیە پێشنیازی دەستپێكردنەوەی كۆبونەوە پێنج قۆڵیەكان دەكەین لە شوێنێكی گشتی و مەرج نیە لەبارەی گای حزبێك بێت".


ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكگرتوو ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد هەوڵەكانیان بەردەوامە لە پێناو پێدانی جوڵەیەك بە دۆخی چەقبەستوی سیاسی كوردستان .
أ.س