پۆلیسی وارماوا دەستگیرکردنی سێ ژنی ڕاگەیاند

24/12/2016 - 15:20 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بەڕێوەبەری پۆلیسی ناحیەی وارماوا دەستگیرکردنی چەند ژنێكی ڕاگەیاند.

نەقیب گۆران حسێن بەڕێوەبەری پۆلیسی ناحیەی وارماوا لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بلاویكردۆتەوە، دوای ئاگادارکردنەوەیان لەڕوداوێکی دزیکردن لەناحیەکەدا، ئێمەش دەستمانکرد بەلێکۆڵینەوە.


بەڕێوەبەری پۆلیسی ناحیەی وارماوا ئەوەشی ئاشکراکردوە، پاش گەڕانێکی زۆرو چاودێریکردن لەناو پارێزگای سلێمانیدا، چونکە گومانمان ھەبوو تۆمەتبارەکان دانیشتوی سلێمانی بن، دوای سێ ڕۆژ، توانیمان ئەو تۆمەتبارانە لەناوشاری سلێمانیدا بدۆزینەوە و دەستگیریان بکەین کە دانیشتوی سلێمانی بوون.


بەڕێوەبەری پۆلیسی وارماوە ئاشکراشیکرد، ھەرسێ تۆمەتبارەکە ژنن، لە ئێستاشدا بەگوێرەی مادەی ٤٤٦ یاسای سزادانی عیراقی دەستگیرکراون و دانیشیان ناوە بەئەنجامدانی تاوانەکەیاندا.


نەقیب گۆران نوسیویەتی: لەھەمانکاتیشدا دەستگیراوە بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەی کە دزیکەیان پێ ئەنجامدابوو، بەڵام ھیچ ئاماژەیەکی بەجۆری دزیەکە نەکردوە.

ش.م