پۆلیسی ‌كەركوك تەرمێك دۆزێتەوە

24/12/2016 - 15:31 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

فەرماندەی پۆلیسی قەزا و ناحییەكانی پارێزگای كەركوك، ئاماژە بە دۆزینەوەی تەرمێك دەكات لە باشووری خۆرهەڵاتی پارێزگاكە كە شوێنەواریی گوللـە بە جەستەی كوژراوەكەوەیە.

ئەمڕۆ شەممە 24ی كانونی یەكەمی 2016، عەمید سەرحەد قادر فەرماندەی پۆلیسی قەزا و ناحییەكانی پارێزگای كەركوك راگەیاند: نیوەڕۆی ئەمڕۆ هێزەكانی پۆلیس تەرمی مەدەنیەكیان لە نزیك پرۆژەی پیشەسازی نوێ‌ بە ئاراستەی ناحیەی لەیلان لە باشووری خۆرهەڵاتی كەركوك دۆزیوەتەوە و شوێنەواری گوللـەش كرد بە سەر و سنگی تەرمەكەوە دیارە.

فەرماندەی پۆلیسی قەزا و ناحییەكانی كەركوك وتیشی: پۆلیس تەرمەكەی رەوانەی فەرمانگەی پزیشكی دادوەری كرد لە نەخۆشخانەی ئازادی فیبَركاری و لەئێستاشدا پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوە.

جێگەی باسە پۆلیس هیچ زانیاریەكی دەربارەی رەگەز و ناو زانیاری دەربارەی تەرمەكە ئاشكرا نەكردووە.

ش.م