وادەی دابەشكردنی مووچە راگەیەندرا

06/01/2017 - 14:00 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

 

وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاندووە، ناوەڕاستی هەفتەی ئاییندە چارەگە مووچەی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو دابەش دەكرێت.

بەپێی زانیارییەكانی ماڵپەری ئێس ئێن ئێن، بڕیاروایە رۆژی سێشەممەی هەفتەی ئاییندە چارەگە مووچەی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو دابەش بكرێت.

بەپێی زانیارییەكان یەكەم جار وەزارەتی پێشمەرگە مووچە وەردەگرێت و دواتر دیوانی وەزارەتی پێشمەرگەو لیواكان هاوبەشەكان و هێزەكانی (70) و (80) دابەش دەكرێت و پاشانیش بەڕیزبەندی وەزارەتەكانی تر ئاشكرا دەكرێن.

جێگەی باسكردنە حكومەت نیازی وایە بە سیستەمی پاشەكەوتی مووچەدا بچێتەوە، تاكو ئێستاش چەندین لێدوانی جۆراو جۆر لەم بارەیەوە دراوە.

 

ئـ . كـ