وێنە.. پۆلیسی ھەولێر ڕاگەیاندراوێک بڵاو دەکاتەوە

06/01/2017 - 22:20 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

پۆلیسی ھەولێر لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، کچێکی عەرەب لە ماڵەکەیاندا دەرچووە و نەگەڕاوەتەوە.

ئەمڕۆ ھەینی 6/1/2017، پۆلیسی ھەولێر ڕاگەیاندراوێکی لە پەیجی تایبەتی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کردووە: "کچێکی عەرەب بە ناوی (فاتیمە جەمال زێدان)، کە خەڵکی ڕومادییە و بە ڕەگەز عەرەبە، لە ماڵ دەرچووە و نەگەڕاوەتەوە".

ھەر سەبارەت بەم کچە، پۆلیسی ھەولێر داوا لە خەڵکی شاری ھەولێر دەکات: "ئەگەر ھەر کەسێک زانیاری لەسەر ئەم کچە ھەیە، با پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنەکانی (066134-066104) بکات".

ئەلبوومی وێنەکان