سروە عەبدولواحید: بچمە ناو شاری هەولێرەوە دەكوژرێم

05/02/2017 - 19:36 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

پەرلەمانتارێكی گۆڕان رایدەگەیەنێت، لەشاری هەولێر خوێنم حەڵاڵ كراوەو بەپێی هەندێك زانیاری ئەگەر بچمە ئەو شارە دەكوژرێم.
سروە عەبدولواحید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەفراكسیۆنی گۆڕان بەسایتی سكای پرێسی عیراقی وتوە، مەسعود بارزانی و مەنسور بارزانی خوێنیان حەڵاڵ كردوم، تەنانەت شێخ جەعفەر مستەفاش قسەكانی ئەوانی دژی من دوبارە كردۆتەوە.
راشیگەیاندوە، هەندێك زانیاریم لەدەزگا ئەمنییەكانی كوردستان و ئاسایشەوە پێگەیشتوە ئەگەر بچمە ناو شاری هەولێرەوە دەكوژرێم.