سلێمانی..چەند ئەندامی خێزانێك گیانیان لەدەستدا

05/02/2017 - 21:30 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 



چەند كەسێك، كە سەر بەیەك خێزانن بەھۆی غازی سۆپاوە لەگوندێكی سنوری پارێزگای سلێمانی گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی زانیارییەكان دوو برا و ئامۆزایەك بەمەبەستی گەشتكردن لەشەوی ڕابردووەوە چوونەتە گوندی عالیاوەی سنوری قەزای قەرەداغ، بەڵام بەھۆی غازی سۆپاوە گیانیان لەدەستداوە.

هاوكات بەپێی ئەو زانیارییانە، دوای ئەوەی دووكەڵ لەخانووەكەیان بەرزبۆتەوە، ھاوڵاتیانی گوندەكە پێیان زانیووەو بۆ فەریاكەوتنیان چوونەتە شوێنەكە، بەڵام بینیویانە ئەو سێ كەسە گیانیان لەدەستداوە.

لەئێستاشدا تیمەكانی پۆلیس و فریاكەوتنی خێرا چونەتە شوێنی روداوەكە و تەرمی ئەو كەسانە بۆ پزیشكی دادی سلێمانی دەگوازرێتەوە.