سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو ، وەڵامی سكرتێری پەرلەمان دەداتەوە

11/02/2017 - 10:35 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


لەبەرامبەر لێدوانێكی فەخرەدین قادر سكرتێری پەرلەمانی كوردستان و ڕەخنەگرتنی لە وتەیەكی ئەمینداری گشتی یەكگرتوو، ئەبوبەكر هەڵەدنی وەڵام دەداتەوە و ڕایدەگەیەنێت لە بری قسەی خێر نەدەبوو ئەو قسانە بكەیت و لە بەر برایەتی نێوان كۆمەڵ و یەكگرتوو نەبێت قسەی تر زۆرن.


ئەبوبەكر هەڵەدنی نوسیویەتی " بەداخەوە لەجیاتی ئەوەی كە دووقسەی خێر بكەیت وئاوێك بكەی بە ئاگرێك كە هەڵگیرساوە زیاترئاگرەكە خۆش دەكەی.برام حزبەكەی من وتۆ ماوەیەكە سەرقاڵی لێك نزیك بونەوەن دەزانی بەم جۆرە پۆستانە هەست وسۆزی هەزاران یەكگرتوو نیگەران دەكەیت.لانی كەم براكەم بێدەنگیت هەڵبژاردایە,چونكە ڕاستی ڕێژەییە ومەرج نیە هەموو ڕاستی لای تۆبێت یان ئەوخوێندنەوەیە بێت كەتۆ بۆڕاستی دەیكەیت"


دەقی ڕونكردنەوەكە:

بۆ بەڕێزكاك شێخ فخرالدین :


بەداخەوە لەجیاتی ئەوەی كە دووقسەی خێر بكەیت وئاوێك بكەی بە ئاگرێك كە هەڵگیرساوە زیاترئاگرەكە خۆش دەكەی.


برام حزبەكەی من وتۆ ماوەیەكە سەرقاڵی لێك نزیك بونەوەن دەزانی بەم جۆرە پۆستانە هەست وسۆزی هەزاران یەكگرتوو نیگەران دەكەیت.


لانی كەم براكەم بێدەنگیت هەڵبژاردایە,چونكە ڕاستی ڕێژەییە ومەرج نیە هەموو ڕاستی لای تۆبێت یان ئەوخوێندنەوەیە بێت كەتۆ بۆڕاستی دەیكەیت.


پاشان لە چ پەرلەمانێكی دونیادابوە بەهەردوو بارەكەدا بەستنی كۆبونەوەی ١٩ ئاب بكرێتە پاساوی تێك دانی دۆخی سیاسی وپەكخستنی پەرلەمان یان تەواونەكردنی نیساب بكرێتە گرێكوێرە وهەڵواسینی هەرچی ناشیرینە بەیەكگرتوود,ا بۆتەنها یەكگرتوو دەكرێتە ئامانج تەنهالەبەر تەواونەكردنی نیسابی تەنهاجەلسەیەك .
قسەی تر زۆرن بەڵام بەقوربانی برایەتیمان بێت.


ئەبوبەكر هەڵەدنی
10/2/2017