خاوه‌ن مۆلیده‌ ئه‌هلیه‌كان ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌ له‌م كاته‌ مۆلیده‌كانیان نه‌كوژێنه‌وه‌

11/02/2017 - 11:04 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

كوردیو - هه‌ولێر

ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر خاوه‌ن مۆلیده‌ ئه‌هلیه‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌كاتی بوونی یاری تۆپی پێی خولی ئیسپانی كاره‌با بده‌ن به‌هاوڵاتیان .

به‌پێی زانیاریه‌كانی كوردیو ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر خاوه‌ن مۆلیده‌ ئه‌هلیه‌كانی ئاگادار كردۆته‌وه‌ كه‌ له‌كاتی بوونی یاری تۆپی پێی یانه‌كانی ریال مه‌درید یان به‌رشلۆنه‌ كاره‌با بده‌ن به‌هاوڵاتیان.

كوردیو په‌یوه‌ندی كرد به‌چه‌ند خاوه‌ن مۆلیده‌یه‌ك له‌شاری هه‌ولێر و ئه‌وانیش هه‌واڵه‌كه‌یان بۆ كوردیو پشت راست كرده‌وه‌و رایانگه‌یاند كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر پێیان راگه‌یه‌نراوه‌ كه‌ له‌كاتی هه‌بوونی یاری هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانی (ریال مه‌درید یان به‌رشلۆنه‌) كاره‌با بده‌ن به‌هاوڵاتیان و مۆلیده‌كانیان نه‌كوژێننه‌وه‌.

ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ كه‌  یاریه‌كانی ریال مه‌درید و به‌رشلۆنه‌ زۆربه‌ی كاته‌كان ده‌كه‌وێته‌ دوای كاتژمێر 11 ی شه‌و و كاتی پێدانی كاره‌بای مۆلیده‌ش به‌هاولاتیان كاتژمێر 12 ی شه‌و كۆتایی دێت ، بۆیه‌ تا كۆتایی هاتنی یارییه‌كانی ئه‌م دوو یانه‌یه‌ نابێت مۆلیده‌كانیان بكوژێننه‌وه‌.

 

 

هونه‌ر بانه‌گوڵانی