بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی هەولێر دەگۆردرێت

11/02/2017 - 14:10 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی مه‌سعود بارزانی له‌ ئاستی حكومی و پارتی ده‌ستیپێكردووه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ده‌گۆڕدرێت و ‌.

میدیاكانی نزیك لە پارتی بڵاویانكردۆتەوە كە فه‌وزی هه‌ریری دەستنیشانكراوە وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی نوێی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و ده‌چێته‌ جێگه‌ی ته‌لار فایه‌ق كه‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌كه‌یه‌.


فەوزی هەریری بە میدیاكانی نزیك پارتی راگەیاند: پێشتر لەلایەن حکومەتەوە پێشنیازی وەرگرتنی چەند پۆستێکم بۆ کراوە کە بەڕێوەبەری فڕۆکەخانە یەکێک بووە لە پێشنیازەکان، لە ئەگەری پێدانی پۆستەکەش قبوڵی دەکەم و دەستبەکار دەبم.

لەلایەن خۆشیەوە ئومێد محەممەد ساڵح، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە‌ و گەیاندن راگەیاند: تاوەکو ئێستا لەلایەن وەزارەتەوە بڕیار دەرنەکراوە بۆ گۆڕینی بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر.

ش.م

 

وێنەی فەوزی هەریری