تەقەکەرانی نێو شاری هەولێر دەستگیرکران

11/02/2017 - 14:19 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی چەند کەسێکی بە تۆمەتی تەقەکردن لە نێو شاری هەولێر ڕاگەیاند.

 

پۆلیسی هەولێر لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لە لاپه‌ره‌ی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاو کراوەتەوە ئاشکرای کردووە: دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا لە چەند شوێنێکی نێو شاری هەولێر و دەوروبەری بەبێ هیچ هۆکارێک تەقە کراوە، پۆلیسی دۆسیەی لێکۆڵینەوەی کردووەتەوە.

 

ڕوونیشیکردووەتەوە: نەقیب شاخەوان سەعید ساڵح، ئەفسەری بنکەی پۆلیسی بنەسڵاوە و کارمەندانی بنکەکە توانیویانە شەوی ڕابردوو، دوو تۆمەتبارەکە لە کاتی تەقەکردندا دەستگیر بکەن.

 

 

هونه‌ر بانه‌گوڵانی