هەولێر... گروپێكی تیرۆریستی داعش دەستگیركران

11/02/2017 - 14:48 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

نیوەڕۆی ئەمڕۆ ١١ی شوباتی ٢٠١٧، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی دژە تیرۆری کوردستان بڵاویکردەوە، ئاسایشی هەولێر دوای چاودێریکردن و بەدواداچوون توانیویەتی گروپێکی تیرۆرستی دەستگیربکات.

دژەتیرۆری كوردستان بڵاویكردۆتەوە، لە درێژەی چالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر و دوای چاودێریكردن و بەدواداچوونی ورد، توانیویانە گروپێكی پێنج كەسی دەستگیربكەن كە بەنیازبوون پەیوەندی بە چەكدارانی گروپی تیرۆریستی داعشەوە بكەن لە حەویجە.

لە بەشێكی ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بە ناوی تیرۆریستەكان كراوە، كە پێكهاتوون لە (هاوار یوسف عەبدولكەریم، هەڵمەت عومەر عوسمان ئەحمەد، هانی ئیبراهیم رەشید فەرەج، فەرهەنگ عەباس عەبدولڕەحمان رەشید و عەبدوڵڵا باقی عەبدوڵڵا رەشید).

لە راگەیەندراوەكەی دژەتیرۆری كوردستان رونكراوەتەوە كە لە داهاتوویەكی نزیكدا دەقی دانپێدانانی دەستگیركراوان لەڕێگای بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێرەوە بڵاودەكرێتەوە.

ش.م