خشتەی دابەشكردنی مووچە بڵاوكرایەوە

11/02/2017 - 16:44 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایدەگەینێت:- مووچەی خانەنشینان و سەرجەم وەزارەتەکان و شەھید و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی و کەم ئەندامان دابەش دەکرێت

ڕۆژانی دووشەممە و سێ شەممە بەرواری ١٣-١٤/٢/٢٠١٧ مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.
ھەروەھا ڕۆژانی چوار شەممە و پێنج شەممە بەرواری ١٥-١٦/٢/٢٠١٧، مووچەی خانەنشینانی شارستانی دابەش دەکرێت.

مووچەی مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠١٦ ی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت.

١-ڕۆژی یەک شەممە بەرواری ١٩/٢/٢٠١٧، مووچەی مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠١٦ ی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەش دەکرێت.

٢-ڕۆژی دوو شەممە بەرواری ٢٠/٢/٢٠١٧، مووچەی مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠١٦ ی یەکەکانی (٨٠ و ٧٠) ی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

٣- ڕۆژی سێ شەممە بەرواری ٢١/٢/٢٠١٧، مووچەی مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠١٦ ی فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی و فەرماندەی پۆلیسی بەرگری و فریاکەوتن دابەش دەکرێت.

٤- ڕۆژی چوار شەممە بەرواری ٢٢/٢/٢٠١٧، مووچەی مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠١٦ ی ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای گشتی ئاسایش دابەش دەکرێت.

٥- ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری ٢٣/٢/٢٠١٧، مووچەی مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠١٦ ی وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەش دەکرێت.

٦- ڕۆژی یەک شەممە بەرواری ٢٦/٢/٢٠١٧، مووچەی مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠١٦ ی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت.
- وەزارەتی ناوخۆ
- وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی
- وەزارەتی پلان دانان
- وەزارەتی سامانە سروشتیەکان

٧- ڕۆژی دوو شەممە بەرواری ٢٧/٢/٢٠١٧، مووچەی مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠١٦ ی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت.
- وەزارەتی تەندروستی
- وەزارەتی ئاوەدان کردنەوەو نیشتەجێ کردن
- وەزارەتی گواستنەو گەیاندن
- وەزارەتی کارەبا
- وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی
- دیوانی چاودێری دارایی
- دەستەی مافی مرۆڤ
- ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم
- دەستەی ژینگە
- دەستەی وەبەرھێنان
- دەزگای مین
- دەستەی دەسپاکی
- کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی کوردستان

٨- ڕۆژی سێ شەممە بەرواری ٢٨/٢/٢٠١٧، مووچەی مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠١٦ ی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت.
- وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار
- وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی
- وەزارەتی کشتوکال و سەرچاوەکانی ئاو
- وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان
- وەزارەتی داد
- مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوان
- مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی
-ئەنجومەنی دادوەری
- سەرۆکایەتی ھەرێم
- سەرۆکایەتی پەرلەمان
- سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران

ھەروەھا ڕۆژی چوار شەممە بەرواری ١/٣/٢٠١٧، مووچەی خانەوادەی شەھیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی دابەش دەکرێت.

ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری ٢/٣/٢٠١٧، مووچەی (کەم ئەندامان)ی سەر بە وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی دابەش دەکرێت

بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان

 

 

ئـ . كـ