لە سلێمانی خاوەن پێداویستیەكی تایبەت بەھۆی سەرماوە گیانی لەدەستدا

11/02/2017 - 17:31 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

كوردیو - تایبەت

هاوڵاتیەكی تەمەن 60 ساڵان لەشاری سلێمانی دۆزرایەوەو پۆلیسی ئەوشارەش ڕایگەیاند: هاوڵاتیەكە خاوەن پێدوایستی تایبەت بوەو بەهۆی سەرماوە ڕەق بۆتەوە .

پۆلیسی سلێمانی ئاگاداركراونەتەوە بەبوونی تەرمێك لە گەرەكی كەندەسوورەی شاری سلێمانی و دوای گەیشتنی پۆلیسیش دەركەوتوە هاوڵاتیەكە ناوی (م - ب)یەو تەمەنی 60 ساڵانەو بەهۆی سەرماوە رەقبۆتەوە .

بەپێی زانیاریەكانیش ئەو هاوڵاتیە خاوەن پێدوایستی تایبەت بوەو دوای گەیشتنی پۆلیسیش تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادی كراوە بۆ لێكۆڵینەوە لەهۆكاری گیان لەدەستدانەكەی و دواتر دەركەوتوە بەهۆی سەرماوە گیانی لەدەستداوە .

م-ع-ك