رونکردنەوەیەک لە نوسینگەی سکرتێری رۆژنامەوانی ئەمینداری گشتی يەكگرتووی ئیسلامی كوردستانەوە

11/02/2017 - 17:54 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

كوردیو - هەولێر

لەبارەی ئەو گرژی و كاردانەوەو پەرچەكردارانەی كە میدیاو بەرپرسانی گۆڕان وەك هێرش بۆ سەر یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و خودی ئەمینداری گشتی دەستیان پێكردو دواتر لەلایەن كادیرانی یەكگرتووەوە وەڵامدرانەوە ، نوسینگەی سکرتێری رۆژنامەوانی ئەمینداری گشتی ڕایگەیاند: لە پێناو سەرخستنی پرۆسەی ئاشتەوایی و رێگرتن لە لێکترازانی پەیوەندی لایەنەکان لێرەوە ئەندامان و هەوادارانی یەکگرتوو ئاگاداردەکەینەوە کە هەڵمەتی راگەیاندن و وەڵامدانەوە بوەستێنن و هەموو هەولێک بەگەر بخەن بۆ ئارامکردنەوەی ژینگەی سیاسی و کۆمەڵایەتی هەرێم .

لە رونكردنەوەیەكی نوسینگەی سکرتێری رۆژنامەوانی مامۆستا صلاح الدین محمد، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ئەوەهاتووە: لەم رۆژانەدا پەرچەکداری نەخوازراو و نابەجێ لەسەر دەرخستنی رەخنە و سەرنجێکی مامۆستا صلاح الدین محمد بهاء الدین لەسەر بارودۆخی هەریًم و پرۆسەی سیاسی کوردستان بو بەهۆی چەندین وتار و نوسین و دەربرینی توند و بە گژاداچوون .

ئەوەش هاتووە: لێرەوە لە پێناو سەرخستنی پرۆسەی ئاشتەوایی و رێگرتن لە لێکترازانی پەیوەندی لایەنەکان لێرەوە ئەندامان و هەوادارانی یەکگرتوو ئاگاداردەکەینەوە کە هەڵمەتی راگەیاندن و وەڵامدانەوە بوەستێنن و هەموو هەولێک بەگەر بخەن بۆ ئارامکردنەوەی ژینگەی سیاسی و کۆمەڵایەتی هەرێم .

 

م-ع-ك