وەزیری گواستنەوە بڕیارێكی نوێی دەركردوە، بۆ یەكەمجارە لەكوردستان بەم شێوەیە بێت

11/02/2017 - 18:01 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

كوردیو ـ هەڵەبجە ـ حەیدەر حەمەصاڵح

وەزیری گواستنەوەو گەیاندن بڕیارێكی نوێ و گرنگ لە بورای تەكنەلۆژیدا دەر دەكات و رایگەیاند: فریكوێنسی كراوەتە سامانێكی نیشتیمانی هەركەس و لایەنێك بەكاری دەهێنێ دەبێت ساڵانە نرخی ئەو فریكوێنسیە بداتە دەوڵەت .

مەولود مراد، وەزیری گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكیی ڕۆژنامەوانی ئەوەس خستەڕوو: بە هەموو هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان ڕادەگەیەنم كە هەموو كۆمپانیاكانی مۆبایلی وەك كۆڕەك تیلیكۆم و ئاسیاسێڵ و زێن و هەر كۆمپانیایەكی تر پەیوەندی ڕاستەوخۆیان بە حكومەتی عێراقەوە هەیە و لەلایەن حكومەتی عێراق و (cnc )ی عێراقەوە مۆڵەتی فەرمیان پێدراوە و هیچ پەیوەندیەكیان بە ئێمەوە نییە و هەموو سەرپێچیەكانیان سەرپێچی ئەوانە .

وەزیری گواستنەوەو گەیاندن وتیشی: تا ئێستا فەرمانێكمان نییە پەیوەندی بە كۆمەڵانی خەڵكەوە هەبێت و لەگەڵ كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت پێویست بێت هاوڵاتی بیزانێ ڕانەگەیەنرابێت ، بەڵكو وەك خۆمان لە پێشكەش كردنی خزمەت گوزاری و چاودێری تەكنەلۆژی و ئەو سەرپێچیانەی كە ئەكرێت بەرانبەر بە پێشكەشكردنی حزمەتگوزاریەكان بەردەوامین لە گەڵیان و چاودێرین بەسەریانەوە .

وەزیری گواستنەوەو گەیاندن ئاماژەی بەوەزارەتەكەی خۆی كرد و ئەوەی خستەڕوو" ئەوەی پەیوەندی بە ئێمەوە هەیە هاوڵاتیانی هەرێم دڵنیادەكەینەوە كە هیچ كۆمپانیاو كەرتێكی تایبەت ناتوانن سەرپێچی بڕیارەكانمان بكەن ،پێویستە بوترێت ئایا تواندراوە هەمو كارەكانی ئەم وەزارەتە تەواو بكرێت و بێ كێشە بن وەك بورج و كۆمپانیا و ئەنتەرنێتی نایاسایی بۆ ئەو مەبەستەش بڕیارێكی نوێ‌ دەركراوە كە بریتیە لەوەی كە هەركەس و لایەنێك بیەوێت فریكوێنسی دابنێت و حساب بۆكەس نەكات ئەوە نەماوە پێویستە ئەوە بزاندرێت كە فریكوێنسی كراوەتە سامانێكی نیشتیمانی و هەركەس و لایەنێك بەكاری دەهێنێ دەبێت ساڵانە نرخی ئەو فریكوێنسیە بداتە دەوڵەت چونكە سامانێكی نیشتیمانیەو بە پێچەوانەشەوە بە سەرپێچی یاسایی هەژمار دەكرێت .

تایبەت بە خزمەت گوزاری نوێ بۆ پارێزگای هەڵەبجە مەولود مراد وتی: هەڵەبجە تایبەتمەندی خۆی هەیە هەرچۆنێك خزمەتی بكەین هێشتا كەممان بۆ كردوە ، لە ئێستا سورین لەسەر ئەوەی كە تۆڕی كێبڵی تیشكی كە لە سێمانی و هەردوو ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین و پارێزگای هەڵەبجە جێبەجێ‌ دەكرێت ،پێمان باشە ئەوەی پەیوەندی بە هەڵەبجەوە هەیە ، هەڵەبجە خۆی بەتەنها تەندەری بۆ بكرێت كۆمپانیا لە ژێر دەستی پارێزگاری هەڵەبجەو خەڵكی هەڵەبجەدا بێت تا خۆیان لە نزیكە سەرپەرشتی كارەكانی بكەن و بەو شێوەی كە دەیانەوێت خۆیان بەڕێوەی بەرن .

 

م-ع-ك.