ھاتووچۆی سلێمانی ئاگاداریەك ئاراستەی هاوڵاتیان دەكات

13/02/2017 - 14:08 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

بەهۆی دروستبوونی قەرەباڵغی لەناو بارەگای بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی، هاتووچۆی ناوبراو ئاگاداریەك ئاراستەی هاوڵاتیان دەكات و داوا دەكات كە هاوكاری بەڕێوەبەرایەتییەكە بكەن.

بە پێی ئاگادارییەکی بەرێوەبەرایەتی ھاتووچۆی سلێمانی، تێیدا ھاتووە بە مەبەستی کەمکردنەوەی لۆد و قەرباڵغی ناو بارەگای بەرێوەبەرابەتی ھاتووچۆی سلێمانی و زیاتر راپەراندنی کار و باری ھاوڵاتیان بە شێوەیەکی خێراتر، بریارماندا تەنھا ئەو کەسانە بکرێنە ژوورەوە بۆ ناو بارەگای بەرێوەبەرایەتیمان کە خاوەنی مامەڵەکەن ھیچ کەسێکی تر لەگەڵیدا ناکرێتە ژوورەوە، بۆیە داواکارین ھاوکارمان بن بۆئەوەی زیاتر و خێراتر مامەڵەکان بەرێوە بچن.

 

ش.م