دەستەی مافی مرۆڤ: زیاترلە 200منداڵ بەتۆمەتی پەیوەندیان بەداعشەوە دەستگیركراون

13/02/2017 - 14:24 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


دەستی مافی مرۆڤی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت بەتۆمەتی پەیوەندیان بە داعشەوە زیاترلە 200منداڵ دەستگیركراون كە تەمەنیان لە نیوان 11-17ساڵیدایە.


ئەمڕۆ دووشەممە محمد گۆمەشینی وتەبێژی دەستەی مافی مرۆڤی هەرێمی كوردستان بە ( سۆمەریە نیوز)ی راگەیاندوە" زیاترلە 200منداڵ كە تەمەنیان لە نێوان 11بۆ17ساڵاندایە لە زیندانی چاكسازی هەولێرن و سەرجەم منداڵەكانیش سەربە پارێزگای موسڵن"


وتەبێژی دەستەی مافی مرۆڤی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەشداوە" تەواوی منداڵەكان بەتۆمەتی پەیوەندیان بە داعشەوە دەستگیركراون و دۆسیەكەیان لەلای ئاسایشی هەرێمی كوردستانە"


محمد گۆمەشینی راشیگەیاندوە " منداڵەكان دانیشتوی ناوچەكانی نەمردو گەیارەن و دەستەی مافی مرۆڤی هەرێمیش چەندینجار سەردانی ئەو بەندكراوانەی كردوەو بەپێی یاسانێو دەوڵەتیەكان مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت"


وتەبێژی دەستەی مافی مرۆڤی هەرێمی كوردستان ئەوەشی وتوە " منداڵەكان لەلایەن حەشدی نیشتمانیەوە لەكاتی بەرێوەچونی ئۆپەراسیۆنی موسڵدا دەستگیركراون و دواتر رادەستی ئاسایشی هەرێمی كوردستان كراون و منداڵەكان ئاماژەیان بەوە داوە روبەروی ئەشكەنجەو ئازاربونەتەوە لەلایەن حەشدی نیشتمانیەوە"


أ.س