وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌: ده‌رماڵه‌ی هاندان به‌رده‌سته‌ بۆ دابه‌شكردن  

13/02/2017 - 14:25 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

كوردیو - هه‌ولێر

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت ده‌رماڵه‌ی هاندانی مامۆستایان ئاماده‌یه‌ و چاوه‌رێی لیستی مامۆستایان ده‌كه‌ین به‌ده‌ستمان بگات.

سامان سیوه‌یلی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌كوردیوی راگه‌یاند : ده‌رماڵه‌ی هاندانی مامۆستایان ئاماده‌یه‌ ئێمه‌ش ته‌نها چاوه‌رێی لیستی مامۆستایان ده‌كه‌ین كه‌ له‌په‌روه‌رده‌گشتیه‌كان به‌ده‌ستمان بگات .

ناوبراو بۆ كوردیو وتیشی: ئه‌م پاره‌یه‌ له‌م مانگه‌ دابه‌ش ده‌كرێت و به‌لیستێكی جیاواز ده‌بێت له‌لیستی موچه‌ی مامۆستایان .

 

 

هونه‌ر بانه‌گوڵانی