كەیسی شەهید د.وشیار رەوانەی دادگای تاوانەكانی هەولێر دەكرێت

13/02/2017 - 14:54 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 83رۆژ بە سەر تیرۆركردنی شەهید د.وشیار تیپەردەبێت و پارێزەری بنەمالەی شەهیدیش رایدەگەینێت لە چەند رۆژی داهاتودا كەیسەكە رەوانەی دادگای تاوانەكانی هەولیرَ دەكرێت .بنەمالەی شەهیدیش ئاشكرایدەكەن كە بەڵینی لە سێدارەدانی بكوژانی د. وشیار ئیسماعیلیان پێ‌ داون.سەرۆك عەشیرەتی گۆرانیش رایدەگەینێت :ئەوان چاوەروانی دادگاو یاسا دەكەن كە ئەم كەیسە یەكلابكاتەوە .

برزۆ سەعید پارێزەری بنەماڵەی شەهید د.وشیار ئیسماعیل بە سپێدەی راگەیاند :پەراوی لێكۆلینەوە لە كەیسی شەهید د.وشیار ئیسماعیل چەند ئیجرائاتێكی كەمی ماوەو پاشان كەیسەكە رەوانەی دادگای تاوانەكانی هەولێر دەكرێت .

دیار گۆران برای شەهید دكتۆر وشیاریش تایبەت بەسپێدەی راگەیاند:لە چەند رۆژی رابردودا بەڵێنی لە سێدارەدانی هەردو بكوژەكەیان بێ‌ جیاوازی پێ‌ داوین و ودوپاتیان كردۆتەوە كە لە سێدارەدانی هەردو بكوژەكە بڕاوەتەوەو دووای دادگایی كردنیان سزاكەیان لە سەر جێ‌ بەجێ‌ دەكرێت .

دیار گۆران وتیشی: ئیمە وەك بنەمالەی شەهید د. وشیار ئیسماعیل حەكیمی و هەولەكانی مامۆستا سەلاحەدین محمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی بەرز دەنرخێنین و سەربەرزین بە هەولەكانی بەریزیان لە بارەی بەدوواچونی بەردەوامی بۆ كەیسی شەهید.

لە لایەكیترەوە بەشار موشیر ئاغا سەرۆك عەشیرتی گۆران لە بەرنامەی دیمانەی كەنالی سپێدە كە لە رۆژی پێنجشەمەی داهاتوو كاتژمێر شەشی ئێوارە پەخش دەكرێت رایدەگەینێت :شەهید د,وشیار ئیسماعیل كەسایەتێكی دیاری ئاینی پیرۆزی ئیسلام بووەو هەردەم جیگای شانازیش بووە بۆ گۆرانەكان .

بەشار ئاغا رایشیدەگەینێت : شێوازی كوشتنەكەیشی تیرۆستی بوەوەولە ئێستاشدا ئەوان وەك عەشیرەتی گۆران چاوەروان یاساو دادگا دەكەن كە ئەم كەیسە یەكلایی بكاتەوەو بكوژانی د.وشیار ئیسماعیل بەسزای عادیلانەی خۆیان بگەینێت كە ئەویش لە سێدارەدانیانە .

ناوبراو دوپاتیش دەكاتەوە ئەگەر یاسا ئەمە یەكلا نەكاتەوە ئەوا وەك عەشیرەتی گۆران قسەی خۆیان دەبێت.

 

 

هونه‌ر بانه‌گوڵانی