كەركوك... سێ کەس گیانیان لەدەستدا

13/02/2017 - 15:52 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکوک ڕایگەیاند: کەمێک لەمەوبەر عەمبارێکی کێڵگەی نەوتی بای حەسەن تەقیەوە و لە ئاکامدا ژمارەیەك كرێكار گیانیان لەدەستدا و حەوتی تریش برینداربوون.


عەمید سەرحەد قادر بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکوک ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ١٣ی شوباتی ٢٠١٧، بەهۆی تەقینەوەی عەمبارێکی نەوتی بای حەسەن لە دوبز سێ کەس گیانیان لەدەستدا و حەوتی تریش بریندار بوون، بریندارەكان رەوانەی نەخۆشخانە کراون و لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.


بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکوک بۆ ئێن ئاڕ تی وتیشی: تەقینەوەکە لەکاتی لەحیمکردنی عەمبارەکەدا ڕوویداوە و ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون ئەندازیار و کرێکاری کێڵگەی نەوتی بای حەسەن بوون.

 

ش.م