وەزارەتێك بۆ وەرگرتنی موچە دێتەپێشەوە

یەک شەممە, 19 شوبات 2017 06:58

بەڕێوبەری راگەیاندنی شەهیدان و ‌وئەنفالكراوان رایدەگەیەنێت: چاوەڕوان دەكرێت دوای جێبەجێكردنی سیستەمی بایۆمەتری موچەی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان بێتە ریزبەندی وەزارەتەكانەوە. 

 

لەماوەی رابردوودا وەزیری كاروباری شەهیدان‌و ئەنفالكراوان رایگەیاند، بەیاداشتێك داوا لە وەزارەتی دارایی و ئەنجومەنی وەزیران كراوە موچەی كەسوكاری شەهیدان‌و ئەنفالكراوان بچێتە ریزبەندی موچەی وەزارەتەكان و ئەنجومەنی وەزیرانیش بەڵێنی پێداون.


لەوبارەیەوە، فوئاد عوسمان بەڕێوبەری راگەیاندنی شەهیدان و ئەنفالكراوان رایگەیاندوە: راستە بەڵێن دراوە بەوەزیری شەهیدان بەڵام، تا ئێستا بە نوسراوی رەسمی وەڵام نەدراوینەتەو، چونكە، چاوەڕوان دەكرێت لە دوای جێبەجێكردنی سیستەمی بایۆمەتری ئەو بابەتە یەكلایی بكرێتەوە و موچەی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان ریزبەندیی بۆ دابنرێت.

 


ڕێبین عەلی