پێشبینی...باران بارین بەڕێوەیە

چوار شەممە, 22 شوبات 2017 07:46

پێگه‌ی جیهانی تایبه‌ت به‌ كه‌شوهه‌وا (accuweather) پێشبینی دەکات ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ 5ی ئادار شه‌پۆلێكی باران بارین هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌.

به‌پێی پێشبینیه‌كانی (accuweather) له‌ ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ 5ی ئادار شه‌پۆلێكی سه‌رما و باران ڕوو له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، به‌شێوه‌یه‌ك له‌ماوه‌ی 2 هه‌فته‌دا بارانێكی زۆر له‌سه‌رجه‌م شاره‌كان دەبارێـت.

هه‌ر به‌پێی پێشبینه‌كانی ئه‌و پێگه‌ جیهانییه‌ لە ڕۆژەكانی نەورۆزی ئەمساڵی 2017 هیچ بارانێك نابارێت و پلەكانی گەرماش بەرزدەبنەوە.


ڕێبین عەلی