شارباژێڕ... ڕێگەنادرێت هیچ بەرپرسێك وتار لەسەر گڵكۆی شەهیدان بخوێنێتەوە

01/03/2017 - 09:29 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


كوردیو ـ سلێمانی ـ یانی یادگار


لە 29هەمین ساڵیادی یەكەم قۆناغی شاڵاوی ئەنفال لە شارباژێڕو دۆڵی جافایەتی، كەس و كاری ئەنفالكراوان بەهۆی پشتگوێخستنیان لەلایەن حكومەتەوە نیگەرانن و داوا دەكەن خزمەتی زیاتریان بكرێت.

 

ئاوات قادر یەكێك لە كەس و كاری ئەنفالكراوان بە كوردیوی ڕاگەیاند:" ئێمە داوای دادگایی جاش و مستەشارەكان دەكەین و هێشتا زامەكانمان سارێژ نەكراوە و ئەوەی هەیە تەنیا بەڵێنی جێبەجێ نەكراوە ".

 

هەروەها وتیشی:" بەداخەوە تائێستا كەس و كاری شەهید هەیە زەوی وەرنەگرتوە یان موچەی دوا دەكەوێت، بۆیە بەڕاستی یاد بەم جۆرە ناكرێتەوە".

 

بەوتەی ئاوات قادر ئەمڕۆ دەچنە مۆنۆمێتی ئەنفال لەقەزای دووكان و تاجە گوڵینە دادەنێن و ڕێگەنادەن هیچ بەرپرسێك وتار لەسەر گڵكۆی شەهیدان بدات.

 

 

س ب