لەسەر بەكارهێنانی جۆرە میزەڵدانێك هۆشداری دەدرێت

01/03/2017 - 10:00 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

كوردیو – سلێمانی


بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا لەشاری سلێمانی حەوت حاڵەتی سوتانی منداڵان بە میزەڵانی غازی لەناو نەخۆشخانەی سوتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری دا تۆمار كراوە.

 

كاردان ئەحمەد نەجار قوتابیەكی دكتۆرا لە نەخۆشخانەی سوتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری لەسلێمانی ڕایگەیاند:" گازی ئۆكسجین یەكێكە لەو پاڵنەرانەی یارمەتی زیاتری سوتان دەدات، بۆیە بەشێكی ئەو منداڵانەی سوتاون و داخڵی نەخۆشخانەی سوتاوی كراون دەموچاویان یان دەستیان بەهۆكاری یارییە ئاگرینەكان و ئەو جۆرە لە میزەڵانی غازی بوە".



هاوكات كاردان ئەحمەد ڕێنمایی دەدات بەدایك و باوكی منداڵان كە دووربكەونەوە لە بەكارهێنانی ئەو میزەڵانە غازییە لەبۆنەو یادەكانی لەدایك بووندا، لەبەرئەوەی مەترسیدارەو دەبێتە هۆی سوتانی دەست و دەموچاوی منداڵەكانیان.

 

ئاماژەی بەوەش كرد:" ئەگەر هاتوو بەكاریش هات، نابێت لە شوێنێكی داخراوداو لە نزیكی پریشكی ئاگری یارییە ئاگرینەكان تر بێت یاخود لە نزیكی زۆپای ناو ماڵ بەكاربهێنرێت چونكە لەكاتی تەقینیدا پەنگ دەخواتەوەو ئاگرێكی گەورەو سوتێنەر دروست دەكات كە زیانی گەورەی بەدوادا دێت".

 

 

س ب