چاوەڕواندەكرێت لەماوەی 3 ڕۆژدا موچەی مانگی یەك دابەش بكرێت

01/03/2017 - 10:03 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

حکومەتی هەرێم لە بەرنامەیدایە، ئەگەر پارەی پێویست لەبەردەستدا بێت، لە ماوەی سێ رۆژدا مووچەی مانگی یەک ( کانونی دووەمی ) سەرجەم وەزارەت و دەستەکان بدرێت.

حکومەتی ھەرێم بڕیاریداوە لەدوای (١٥)ی ھەموو مانگێکەوە دەستبەدابەشکردنی موچە بکات، بەڵام بەھۆی ئەوەی لەمانگی ئاداردا کاتی دابەشکردنی موچە چوار رۆژ پشووی تێدەکەوێت، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت گۆڕانکاری لە خشتەی پێدانی موچەی مانگی کانونی دووەمدا بکرێت و پرۆسەی دابەشکردنەکە خێراتر بکرێت.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی ماڵپەڕی تۆڕی هەواڵی سلێمانی لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێمەوە دەستی کەوتووە" تائێستا ھیچ رێنماییەک بۆ گۆڕانکاری لە خشتەی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران دەرنەچووە، بەڵام لەئەگەری ھەبوونی پارەی پێویست، ئەوا لەماوەی سێ رۆژدا موچەی مانگی یەکی سەرجەم فەرمانبەران دابەشدەکرێت".

 

داڕشتنەوەی : ڕێبین عەلی