سێ فراكسیۆن بە توندی وەڵامی بڕیارێكی حكومەت دەدەنەوە لەسەر قەرز كردن

01/03/2017 - 10:34 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


سێ فراكسیۆنی پەرلەمانی كوردستان ( یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان، بزوتنەوەی ئیسلامى لە كوردستان)، بە توندی وەڵامی حكومەتی هەرێم دەدەنەوە لەسەر قەرزكردن و ڕایدەگەیەنن حكومەت چاكسازی بنەڕەتی ناكات و ئەو فراكسیۆنانەش بەرپرسیاری مێژوویان دەكەوێتە سەر كە لەپەرمان دەنگیان بۆ پرۆژەی وەرگرتنی قەرزدا.


لە بەیاننامەكەدا هاتووە " ئێمە وێڕای ڕەتكردنەوەی هەنگاوێكی لەوجۆرە دوپاتی دەكەینەوە، وەرگرتنی قەرز شێوازێكی دیاری زلهێزە ئابوریەكانە بۆ كۆنترۆڵكردنی ویست و ئازادی گەلانی دونیا و دەستەمۆكردنی حكومەت و دەوڵەتانە".


ئەو فراكسیۆنانە دەڵێن " دەبووایە حكومەتی هەرێم دەستی بۆ چاكسازی ڕیشەیی ببردایەو چارەسەری دۆخی شڵەژاوی سیاسی و ئابوری و ئیداری كوردستانی بكردایە، نەك پەنا ببات بۆ قەرزی دەرەوە، كە یەكسانە بە كەڵەكەبوونی سوودی ئەو قەرزانە لەسەریەتی و ڕۆژ لە دوای ڕۆژیش گیرفانی هاوڵاتیانی كوردستایش بەرەو بەتاَلی دەڕوات".


دەقی بەیاننامەكە:

بەیاننامەی هاوبەشی فراكسیۆنەكانی


( یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان، بزوتنەوەی ئیسلام لە كوردستان)
"پەنا بردن بۆ قەرزكردن، دەستنەبردنە بۆ چاكسازی ڕیشەیی"


لەوكاتەی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردسان لە گەرمەی قوڵبونەوەی قەیرانە دارایی و جۆر بە جۆرەكاندا، چاوەڕێی هەنگاوی كردارین بە ئاڕاستەی چاكسازی ڕیشەیی و دوركەوتنەوە لە پینەكردنی دۆخەكە، بە داخەوە گوێبیستی نیازی حكومەتی هەرێم بووین سەبارەت بە هەوڵی قەرز كردن بە پێی ئەو یاسایەی كە لە پەرلەمانی كوردستان تەنها لەلایەن هەرسێ فراكسیۆنی ئیسلامی و چەند پەرلەمانتارێكەوە ڕەتكرایەوە و بە دەنگی فراكسیۆنەكانی دیكە تێپەڕی كە بەرپرسیاریەتی مێژویی داگیركاری ئابوری هەرێمیان كەوتە ئەستۆ.


ئێمە وێڕای ڕەتكردنەوەی هەنگاوێكی لەوجۆرە دوپاتی دەكەینەوە، وەرگرتنی قەرز شێوازێكی دیاری زلهێزە ئابوریەكانە بۆ كۆنترۆڵكردنی ویست و ئازادی گەلانی دونیا و دەستەمۆكردنی حكومەت و دەوڵەتانە.


دەبووایە حكومەتی هەرێم دەستی بۆ چاكسازی ڕیشەیی ببردایەو چارەسەری دۆخی شڵەژاوی سیاسی و ئابوری و ئیداری كوردستانی بكردایە، نەك پەنا ببات بۆ قەرزی دەرەوە، كە یەكسانە بە كەڵەكەبوونی سوودی ئەو قەرزانەى لەسەریەتی و ڕۆژ لە دوای ڕۆژیش گیرفانی هاوڵاتیانی كوردستایش بەرەو بەتاَلی دەڕوات.


فراكسیۆنەكانی
- یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
- كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان
- بزوتنەوەی ئیسلامی كوردستان
1/3/2017