بناری چیای قەندیل بۆردومان كرا

01/03/2017 - 10:39 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

ئەمڕۆ چوارشەممە فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردومانی بناری چیای قەندیلیان كردووە، بەڵام هیچ زانیارییەك لەبارەی زیانەكانی نەزاندراوە.

(كوێستان ئەحمەد) قایمقامی قەزای رەواندوز بۆ سۆمەرییە نیوز رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا بناری چیای قەندیلیان بۆردومان كردووە، لەگەڵ هەریەكە لە ناوچەكانی زار گەلی و بۆكریسكانی ناحیەی وەرتێی سەربە قەزاكەی.

بەپێی زانیارییەكانی قایمقامی رەواندوز بۆردومانەكە ماوەی كاتژمێرێك بەردەوام بووە، لەگەڵ ئەوەی هیچ زانیارییەك نییە لەبارەی زیانەكانی، بەڵام بۆتە مایەی ترس و دڵەڕاوكێی دانیشتوانی ناوچەكەو چەند خێزانێكیش ماڵ و حاڵیان جێهێشتووە.

 

ئـ . كـ