بەرپرسێكی كونسوڵخانەی ئیتاڵیا لە هەولێر بە پارە فیزای فرۆشتووە

01/03/2017 - 11:40 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


وەزارەتی دەرەوەی ئیتاڵیا ڕایدەگەیەنێت دوای بەدواداچوون دەركەوتووە ساختەكاری كراوە لە پێدانی فیزای ئیتاڵیا لە كوسنوڵخانەی هەولێر و بەهۆیەوە بەرپرسی پێدانی فیزا لە كونوسڵخانەكە دەركراوە.


بە گوێرەی ڕاگەیەنراوەكە دۆسیەی بەرپرسی پێدانی فیزا لە كونسوڵخانەی ئیتاڵیا لە هەولێر ڕەوانەی ڕۆما كراوە بۆ ئەوەی لێكۆڵینەوە بكرێت لە فرۆشتنی ڤیزا بە پارە، ئەمەش پاش بڵاوبونەوەی ژمارەیەك ڕاپۆرتی ڕۆژنامەوانی ئیتاڵی لەسەر فرۆشتنی ڤیزای ئیتاڵیا لە كوردستان.


ڕۆژنامەی مۆربێری ئیتاڵی پێشتر بڵاوی كردەوە كە لانی كەم 152 كەس بەشێوەی نایاسایی ڤیزای ئیتاڵیان دەستكەوتووە بۆ ئەوەی سەردانی وڵاتانی یەكێتی ئەوروپای پێ بكەن لە بەرامبەر پێدانی دەیانی هەزار یۆرۆدا.