لقی سەندیكای ڕۆژنامەنوسانی كوردستان، لەپارێزگای هەڵەبجە كرایەوە

01/03/2017 - 11:45 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

كوردیو - هەڵەبجە


بەمەبەستی خزمەتكردنی ڕۆژنامەنوسانی شارەكە، ئەمڕۆ چوار شەممە لقی سەندیكاری ڕۆژنامەنوسانی كوردستان لەپارێزگای هەڵەبجە كرایەوە.

 

پەیامنێرمان حەیدەر حەمە ساڵح لەپارێزگای هەڵەبجە پێی ڕاگەیاندین: ئەمڕۆ چوار شەممە كاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی بەئامادەبونی ژمارەیەك لە ڕۆژنامەنوسان، لقی سەندیكای ڕۆژنامەنوسانی كوردستان لەشارەكە كرایەوە.

 

هەروەها وتیشی: بەكردنەوەی لقی سەندیكای ڕۆژنامەنوسانی كوردستان خزمەت بەچینی ڕۆژنامەنوسانی شارەكە دەكرێت و لەو ڕێگایەوە ڕۆژنامەنوسانی شارەكە دەتوانن داوای مافەكانیان بكەن.

 

س ب