ئافره‌تێكی دووگیان خۆی كوشت

01/03/2017 - 12:01 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

پۆلیسی کەرکوک لە راگەیاندراوێکدا رایده‌گه‌یه‌نێت کە ژنێکی دوو گیان لەو شارە بە گوللە کۆتایی بە ژیانی خۆی ده‌هێنێت.

پۆلیسی کەرکوک لە راگەیاندراوێکدا كه‌بڵاوی كردۆته‌وه‌ : شەوی رابردوو ٢٨/٢/٢٠١٧ ژنێکی دوو گیان لە گەڕەکی کوردستان فەیلەق کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

له‌راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌ : ژنەکە ناوی ( ئ.ج.ج) بووە و تەمەنی تەنها ١٧ ساڵە ئەو کاتەی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە مێردەکەی لە ماڵەوە نەبووە و بە فیشەک خۆی کوشتووە.

ئاماژە به‌وه‌ش ده‌كات : کە دۆسیەی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کراوەتەوە و هەتا ئێستا هۆکاری خۆ کوشتنەکەی نەزانراوە و هیچ شتێکیشی لەپاش خۆی جێنەهێشتووە.