"ئەوچەكانەی بۆ هەرێم نێردراون، لە25% لەشەڕی داعشدا بەكارهێنراون"

سێ شەممە, 14 ئازار 2017 07:42

 

ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت: ئەو چەكانەی بۆ پشتگیریكردنی هێزی پێشمەرگە رەوانەی هەرێم كراوە، تەنها لە 25% ی لە شەڕی دژی داعش بەكار هاتووە.



فەرید ئەسەسەرد، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی لەوتارێكدا ڕایگەیاند:" لەهەموو ناوچەكەدا تەنها لە هەرێمی كوردستان هیچ هەوڵێك بۆ خۆئامادەكردن بۆ قۆناغی دوای داعش نییە، هەرێم هیچ بەرنامەیەكی بۆ قۆناغی دوای داعش نییەو سەرلێشێواوی‌و تەمومژێكی چڕ بەسەر شێوەی بیركردنەوەی چینی دەسەڵاتداری هەرێمدا زاڵە، لەسەر ئاستی ناوخۆ پرۆسەی سیاسیی بە چەق بەستویی ماوەتەوە‌و هێشتا یەكڕیزیی نیشتمانی بەدی نەهێنراوە".

 

فەرید ئەسەسەرد وتیشی:" شەڕی داعش رەنگدانەوەی زۆر خراپی لەسەر هەرێم هەبوە، هەر بەهۆی ئەم شەڕەوە ‌و لەبەر پێویستی رۆژئاوا بە دانانی سنورێك بۆ پەلهاویشتنی داعش، بڕێكی زۆری چەك بۆ پشتگیریكردنی هێزی پێشمەرگە رەوانەی هەرێم كراوە، لەو بڕە زۆرەی چەك كە هەرێم وەری گرتووە، تەنها 25% ی لە شەڕی دژی داعش بەكار هاتووە. ئەمەش دۆخێكی وای لە هەرێم دروست كردووە كە بڕێكی زۆری چەك كەڵەكە ببێ بەڕادەیەك كە لە ماوەی بیست ساڵی رابردوودا هیچ كات هێزی پێشمەرگە ئەوەندە چەكەی نەبوە".

 

 

س ب