سه‌ركرده‌یه‌كی‌ یه‌كێتی‌ دامەزراندنی حزبێكی‌ نوێی‌ ڕاگەیاند

چوار شەممە, 15 ئازار 2017 10:17

 

ئەندامێكی ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی رایدەگەیێنێت: مۆڵەتی كاركردنیان لە حكومەتی عێراق لەسەر دامەزراندنی حزبێكی نوێ بەناوی پارتی ئێزدی دیموكرات وەرگرتووە لە ئێستاشدا لەهەرێمی كوردستان سەرقاڵی وەرگرتنی مۆڵەتن.

 

حەیدەر شەشۆ ئەندامی ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی بە ڕوداوی ڕاگەیاند: لەئێستا سەرقاڵی دەمەزراندنی حزبێكی نوێن و حكومەتی عێراق مۆڵەتی كاركردنی پێداوین و دەمانەوێت لە هەرێمی كوردستانیش مۆڵەت وەربگرین.

 

حەیدەر شەشۆ وتیشی: ئەو حزبە نوێیەی كە دایدەمەزرێنین ناوی پارتی ئێزدی دیموكراتە.

 

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی وتیشی:" هێزی پاراستنی ئێزدیخان نابێتە هێزی ئەو حیزبە نوێیە، چونكە هێزەكە ئەندامی زۆربەی حیزبەكانی تێدایە ‌و نەبەستراوەتەوە بە حیزبێك".

 

حەیدەر شەشۆ ئاماژەی بەوەش كرد:" كاتێك حزبە نوێیەكە كۆنگرەی بەست، ئیدی بەفەرمی واز لە یەكێتی دێنم، چونكە ناكرێت كەسێك لە دوو حیزبدا ئەندام بێت".


جێگای ئاماژەبۆكردنە حەیدەر شەشۆ بەرپرسی هێزی پاراستنی ئێزدیخانە، بڕیاریش دراوە هێزەكەی بخرێتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.

 

 

 

س ب