كاتی هاتنەوەی نەوشیروان مستەفا راگەیەنرا

پێنج شەممە, 16 ئازار 2017 06:23

هەڵسوڕاوێكی بزووتنەوەی گۆڕان ئاشكرای دەكات، هێشتا دووكەڵی ئاگری نەورۆز بە ئاسمانەوە دەبێت نەوشیروان مستەفا دەگەڕێتەوە.

داهێن هاشم هەڵسوڕاوی بزووتنەوەی گۆڕان لە ئەكاونتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك باسی گەڕانەوەی نەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتی بزووتنەوە كەیان دەكات و ئاشكرای دەكات، هێشتا دووكەڵی ئاگری جەژنی نەورۆز بە ئاسمانەوە دەبێت نەوشیروان مستەفا دەگەڕێتەوە.

دەشڵێت، نەوشیروان مستەفا تەندروستی زۆر باشە و ئیتر دووكەڵی جگەرە بە با ناكات و كۆتایی پێهێناوە.

جێگای باسە ئەمە دەبێتە چەندین جار كەوا كاتی هاتنەوەی نەوشیروات مستەفا دیاریدەكرێت و لە ڕاگەیاندنەكان بڵاو دەكرێتەوە ، بەڵام تەنها دەبێتە هەواڵی ڕاگەیاندنەكان و تاوەكو ئێستا هیچ وادەیەكی فەرمی بڵاو نەكراوەتەوە.


ڕ