تەندروستی پێشمەرگە: 10هەزار پێشمەرگە لەشەڕی داعشدا برینداربون

یەک شەممە, 19 ئازار 2017 10:48

 

بەرێوەبەری گشتی تەندروستی پێشمەرگە سەربەوەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت لەماوەی شەری داعشدا لە 2014وە بۆ ئێستا 10هەزار پێشمەرگە برینداربون.


لیوا محسن حسین زەنگەنە، بەرێوەبەری گشتی تەندروستی پێشمەرگە سەربەوەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانیكی ڕۆژنامەوانیدا كەپێگەی (أخباریە)ی عێراقی بڵاویكردوەتەوە ڕایگەیاندوە" لەماوەی شەڕی داعشدا لە 2014وە بۆ ئێستا 10هەزار پێشمەرگە برینداربون."


بەرێوەبەری گشتی تەندروستی پێشمەرگە،ئاماژەی بەوەشداوە" ژمارەیەك لە بریندارەكان برینەكەیان سوك بووەو ژمارەیەكی تریان برینەكەیان قورس بووە لەماوەی سێ مانگی ڕابردوشدا 25 تا 30 پێشمەرگە برینداربون و ژمارەیەك لە ئەفسەریش لەبواری هەڵگرتنەوەی میندا شەهید بوون ."


لیوا محسن حسین زەنگەنە، ئەوەشی ڕاگەیاندوە" بەهۆی قەیرانی دارایشەوە نەتوانراوە بەتەواوەتی چارەسەری پێشمەرگە بریندارەكان بكرێت و وەزارەتی تەندروستی عێراقیش لەوبوارەدا هیچ جۆرە هاوكاریەكی پێشكەش نەكردوە"


أ.س